مامەڵکردن لەگەڵ ڕۆتینەکانی ڕۆژانە

Illustration: Vuxen person sitter på huk och visar bildkarta med tre olika bilder för ett barn.

ئەنجامدانی ڕۆتیەکانی ڕۆژانە بە سانایی دەکرێت زەحمەت کاتێک منداڵی بچووکت هەیە. کاتی خەوتن و نانخواردن دەکرێت زەحمەت بێت، و هەندێك جار ڕۆیشتن بۆ باغچەی ساوایانی لە کاتی خۆیدا زەحمەتە. هەنگاوی سەرەکی بۆ ئەوەی ڕۆتینەکانی ڕۆژانە بۆ تۆ وەک کەسێکی گەورە بە باشی بڕوات، ئەوەی ڕێکاری جێگیر دیاری بکەیت. دەست پێ بکە بە بیرکردنەوە دەربارەی ئەوەی دەتەوێت کاتی خەوتن یان ڕۆتینی بەیانیان چۆن بێت. ئەگەر هەموو جارێک شتەکان بە هەمان شێوە بکەیت، منداڵەکەت لەگەڵ ڕۆتینەکە ڕادێت - ئەو کات بە سانایی ئەنجام دەدرێت.

چون بۆ باخچەی ساوایان

ڕۆتین و کاتەکانی خەوتن

منداڵەکەت ئامادە بکە

ئێمە هەموو زیاتر هەست بە متمانە دەکەین ئەگەر بزانین پێشبینی چی دەکەین تاوەکو بۆی ئامادە بین. منداڵانی بچووک بەخۆیان ئاگاداری ئەو شتە نین کە ڕوودەدات، و یان نازانن کەی. بۆ نموونە، نازانن چ ڕۆژێکی هەفتە بۆ باخچەی ساوایان دەچن، و چ ڕۆژێک لە ماڵەوە دەمێننەوە. ئەمە واتە کە منداڵان زۆرجار شتەکان بە شێوەی لە ناکاو و چاوەڕوان نەکراو ئەزموون دەکەن. هەروەها منداڵان دەست بە بیرکردنەوە دەکەن کە تۆ شتێک دەکەیت کە لە ڕاستیدا نایکەیت. ئەگەر بە گشتی منداڵەکەت بە ئۆتۆمۆبیل بۆ باخچەی ساوایان ببەیت، ڕەنگە بیر بکاتەوە کە هەر جارێک دەچیتە ناو ئۆتۆمۆبیل ئەوە بۆ باخچەی ساوایان دەچیت. ئەو کات منداڵەکەت دڵتەنگ یان نائاسوودە دەبێت کاتێک دەزانێت کە تۆ بۆ شوێنێکی دیکە دەچیت. ئەمە دەکرێت ئەزموونێکی خراپ بێت، تەنانەت ئەگەر شوێنێکیش بێت کە منداڵەکەت چێژی لێ وەربگرێت. بۆ ئەوەی ڕۆتینەکان بە سانایی بەڕێوە بچن، بۆیە گرنگە بۆ گەوران منداڵان بە دروستی ئامادە بکەن تاوەکو بزانن چی ڕوودەدات.

ڕەنگە منداڵانی بچووک پێویستیان بە یارمەتی بێت بۆ تەواوکردنی ئەوەی ئەنجامی دەدەن پێش ئەوەی دەست بە شتێكی تر بکەن. بۆ نموونە، ئەگەر بۆ منداڵەکەت ڕوون کردبێتەوە کە هەردووکتان دەچنە دەرەوە، ڕەنگە پێویست بکات یارمەتی بدەیت چالاکیەکەی تەواو بکات پێش جلەکانی لەبەر بکەیت.

بە وێنە ئامادەکاری بکە

شێوازێکی باش بۆ ئەوەی یارمەتی منداڵانی بچووک بدەیت ئامادە بن ئەوەیە وێنەی ئەو شتانەیان نیشان بدەیت کە دەیانکەیت. منداڵانی بچووک وێنەیان بەلاوە ئاسانترە لە وشەکان تێگەیشتن و بیرکەوتنەوە.

ئەگەر وێنەیەکی باخچەی ساوایان بە منداڵەکەت نیشان بدەیت پێش ئەوە بڕۆن، ئەوکات دەزانێت بۆ کوێ دەچن. ئەمە مەترسی ئەوە کەم دەکاتەوە کە ئەو بیرە لەوە بکاتەوە کە بۆ دوکان دەچن - و ئینجا بێزار بوون لەو کاتەی بۆ شوێنێکی دیکە دەڕۆیت. دەتوانیت وێنەکانی ناو تەلەفۆنە هۆشمەندەکەت بەکاربێنیا یان چاپیان بکەیت. سەردانی وێبسایتی www.bildstod.se بکە بۆ دروستكردنی بابەتی بنیاتنراو لە سەر وێنە کە دەتوانیت بۆ خۆ ئامادەکردنی منداڵەکەت بەکاری بێنیت.

بە وێنە هێڵکارییەک ئامادە بکە

دەتوانیت وێنەیەکی هێڵکاریی بەکاربێنیت بۆ یارمەتیدانی منداڵەکەت لەوەی خۆی بۆ چالاکیەکان ئامادە بکات کە دەیکات، و لەگەڵ ڕیزبەندی چالاکیەکە. بۆ نموونە، دەتوانیت هێڵکارییەکی وەک ئەمە بەکاربێنیت بۆ یارمەتیدانی منداڵەکەت جێگەی نووسیتنی خۆی ڕێک بخات.

Illustration: Vuxen kvinna på huk visar bildkarta med tre olika bilder för ett barn.

وێنەی هێڵکاریی وادەکات منداڵان لە تەواوی ڕۆتینەکان بگەن. هەروەها دەتوانیت هێڵکارییەکان وەک لیستی پێداچوونەوە لە ماوەى چالاکیە جیاوازەکان بەکاربێنیت. منداڵەکەت دەتوانێت وێنەی ئەو چالاکیە لابدات کە تەوات کرد، و ئینجا دەست پێشخەری بکات بۆ دەستپێكردنی هەنگاوی دواتری ڕۆتینەکە.

بە "سەرەتا - دواتر" ئامادەکاری بکە

بۆ بەرزکردنەوەی هاندانی منداڵەکەت، دەتوانیت هێڵکارییەکی وێنە بۆ شێوازی "سەرەتا-دواتر" بەکاربێنیت.

Illustration: Man sittande på huk framför barn. Visar bildkarta med två olika bilder (val) för barnet.

ئەگەر منداڵەکەت لەبەرکردنی جلەکانی بە لاوە زەحمەت بێت، دەتوانیت وێنەکان بەکاربێنیت بۆ بیرهێنانەوەی کە ئێوە بەیەکەوە شتێکی خۆش ئەنجام دەدەن کاتێک جلەکانت لەبەردەکەیت. سەرەتا جلەکانمان لەبەردەکەین - ئینجا بۆ گۆڕەپانی یاری دەچین. ئەو وێنەیەی بۆ "دواتر" بەکاری دێنیت پێویستە شتێک بێت کە منداڵەکەت بە ڕاستی چێژی لێوەردەگرێت.

بە گرتەیی ڤیدیۆ ئامادەکاری بکە

شێوازێکی دیکە بۆ ئەوەی یارمەتی منداڵەکەت بدەیت خۆی ئامادە بکات و هاندانی بەرز بکەیتەوە ئەوەیە ڤیدیۆی ئەو شتەی نیشان بدەیت کە دەیکەیت. ئەگەر منداڵەکەت نایەوێت بۆ گۆڕەپان بچێت، کورتە ڤیدیۆیەک کە منداڵان نیشان بدات لە سەر جۆڵانی بەیەکەوە یاری دەکەن دەکرێت ویستی منداڵەکەت بۆ ئەم کارە بەرز بکاتەوە. هەروەها دەکرێت سەیركردنی ڤیدیۆ بەیەکەوە لەگەڵ منداڵەکەت و قسەکردن دەربارەی ڤیدیۆکە کارێکی سەرنج ڕاکێش بێت.

وابکە منداڵەکەت زیاتر بەشدار بێت

ئێمە هەموومان بە لامانەوە خۆشترە بەشدار بین لە چالاکیەک ئەگەر هەست بکەین تیایدا بەشدرین. ئەگەر یارمەتی منداڵەکەت بدەیت زیاتر بەشدار بێت لە ڕۆتینەکان، وا دەکەیت زیاتر هاندراو بێت بەراورد بە بارودۆخێک کە تیایدا بە ئاسانی "پەیڕەوی پێشەنگی کردن دەکات".

ڕێگە بدە منداڵەکەت شتەکان هەڵبژێرێت

شێوازێکی ئاسان بۆ بەرزکردنەوەی بەشداری کردنی منداڵەکەت ئەوەیە دەرفەتی هەڵبژاردنی پێ بدەیت. زۆرجار ئەوەندە بەسە ڕێگە بە منداڵەکەت بدەیت بڕیاری بچووك بدات بۆ بەرزکردنەوەی هاندانی.

Illustration: Vuxen på hukl framför barn. Visar två olika bilder för barnet. den ena föreställer gunga. Den andra bilden föreställer rutschkana.

بۆ نموونە، لە کاتی بەیانی دەتوانیت ڕێگە بە منداڵەکەت بدەیت کڵاوی خۆی هەڵبژێرێت، یان بەرزکەرەوە یان پەیژە بەکاربێنن. و کاتێک کاتی خەوتنە، دەتوانیت ڕێگە بدە منداڵەکەت هەڵبژاردن بکات لە نێوان جۆری جیاوازی هەویری ددان، یان بەیەکەوە کامە کتێب بخوێننەوە. گرنگە کە بژاردەکە بۆ منداڵەکەت ڕوون بکەیتەوە. بیرۆکەیەکی باش ئەوەیە شتەکان بە دەستەوە بگریت کە منداڵەکەت لە نێوانیان هەڵبژاردن دەکات، یان وێنەی شتەکانی نیشان بدەیت.

ئەرکێک بە منداڵەکەت بدە

شێوازێکی دیکە بۆ ئەوەی وا بکەیت منداڵەکەت زیاتر بەشدار بێت ئەوەیە ئەرکێکی پێ بدەیت ئەنجامی بدات. منداڵان بە لایانەوە شتێکی خۆشە کارێک ئەنجام بدەن، و هەست بە تایبەتی دەکەن کاتێک داوای یارمەتیان لێدەکەیت. بۆ نموونە، دەتوانیت داوا لە منداڵەکەت بکەیت دواى نانی ئێوارە مێزەکە بسڕێتەوە، حەفازەکەی بخاتە ناو سەلە خاشاک، یان گلۆپەکان بکوژێنێتەوە. ئەگەر لە دەرەوەن بۆ بازاڕكردن، دەتوانیت وا بکەیت منداڵەکەت شتەکان بخاتە ناو عەرەبانە، بیانخاتە سەر قایشەکە یان پسوولەکە وەربگرێتەوە.

Kvinna och flicka tömmer diskmaskinen tillsammans. Flickan räcker en tallrik till kvinnan.

کاتێک ئەرکی بچووك بە منداڵان دەدەین، هەروەها مەترسی کەم هەیە کە دەست بە ئەنجامدانی شتێک بکەن کە نامانەوێت بیکەن. ئەگەر داوا لە منداڵەکەت دەکەیت ئەو شتانەی کڕیوتە بیخاتە ناو کیسە، بۆ نموونە، ئەوە مەترسی کەمتر هەیە کە ڕا بکات یان دەست بەوە بکات شتی تر هەڵبگرێت.

ئاستی داواکاریەکان بگونجێنە

منداڵان لە ئەنجامدانی شتەکانەوە شت فێر دەبن. بۆ ئەوەی دڵنیا بیت کە منداڵەکەت فێری ڕۆتینەکان بێت، گرنگە کە یارمەتی بدەیت سەرکەوتوو بێت. داوا لە منداڵەکەت بکە شتی کەمێک زەحمەت بکات و کەی پێویست بوو یارمەتی بدە. ئەگەر منداڵەکەت ئەو شتە ناکات کە داوای لێ دەکەیت بیکات، بیرۆکەیەکی باشە لەخۆت بپرسی بۆچی. ئایا بە تەواوی ڕوون نیە چیت لە منداڵەکە دەوێت بیکات؟ ئایا زۆر زەحمەتە؟ یان ئایا منداڵەکەت حەز ناکات بیکات؟

ئایا منداڵان دەتوانن ئەو شتە بکەن کە داوایان لێدەکەین بیکەن؟

ئەرکی ئاسان دەکرێت بۆ منداڵان زەحمەتتر بێت لەوەی هەستی پێدەکەین. ئەگەر داوا لە منداڵەکەت دەکەیت جلەکانی لەبەر بکات، تەنها پرسیاری ئەوە نیە ئایا منداڵەکەت دەتوانێت چاکەتەکەی لەبەر بکات. هەروەها پێویستە لەوە بگات کە تۆ دەیڵێیت، بۆ تەواوکردنی یاریەکەی، و لە هۆڵەکەی دوور نەخرێتەوە. پێویستە بزانێت کامە پارچەی جلەکانی سەرەتا بپۆشێت. کاتێک منداڵێک ناتوانێت ئەرکێک ئەنجام بدات، ڕەنگە بۆ منداڵەکە زۆر زەحمەت بێت. بیر لەوە بکەوە ئەرکەکان ڕوونتر و ئاسانتر بکەیتەوە. بۆ ئەنجامدانی ئەمە، دڵنیا بە ڕێنمایی ڕوون بدەیت - ئەگەر پێویست بوو وێنە بەکاربێنە - یان یارمەتی منداڵەکەت بدە لە لایەنە گرنەکان تاوەکو سەربکەوێت و بیەوێت دووبارە بیکاتەوە.

هەروەها گرنگە لەبیرت بێت کە منداڵان لە کاتی جیاوازدا دەتوانن شتی زیاتر یان کەمتر بکەن. ئەگەر منداڵەکەت ماندووە، برسیە، تووڕەیە یان بێزارە، ئەوە دەتوانێت شتی کەمتر بکات. کاتێک منداڵەکەت لە ژینگەیەکی نوێیە لەگەڵ کەسانی جیاواز، یان لە شوێنێکە کە ژاوەژاو و جووڵەی زۆرە، زۆرجار پێویستی بە یارمەتی زیاترە.

ئایا ئەمە ڕێسایەکی گرنگە؟

وەک کەسێکی گەورە، ئەرکی تۆ ئەوەیە منداڵەکەت گەورە بکەیت و پەروەردەی بکەیت. ئەمە زۆرجار بۆ داواکردنی داواکاری زۆر دەگۆڕێت. هەرچۆنێک بێت، داواکاری گەلێک زۆر بە ئاسانی دەبێتە هۆی ناکۆکی ئەگەر منداڵەکە ئەو شتە نەکات کە گەورەکە دەیڵێت. بۆ کەمکردنەوەی ناکۆکی پێشبینیکراو، بۆیە بیرۆکەیەکی گرنگە بیر لەوە بکەیتەوە کامە ڕێسا گرنگترینن. کاتێک داوا لە منداڵەکەت دەکەیت بوەستێت لە ئەنجامدانی شتێک، هەروەها گرنگە بۆ منداڵەکەی ڕوون بکەیتەوە لە برى ئەوە چی بکات. بۆ نموونە، ئەگەر منداڵەکەت زۆر ڕەقە بەرامبەر بە ئاژەڵێکی ماڵی، گرنگە کە بە سادەیی بڵێیت "بوەستە"، بەڵام بە منداڵەکەشتی نیشان بدە چۆن بەە هێواشی دەست بە ئاژەڵەکەدا بهێنێت.

ناکۆکیەکان هێور بکەوە

کاتێک منداڵەکەت بێزار بووە یان تووڕەیە، تەنانەت زۆر قورسترە بۆی لەوە بگات کە دەتەوێت، و بتوانێت بیکات. لەم حاڵەتانەدا، زەحمەتە بۆ منداڵەکەت فێری شتێک ببێت کە ڕۆژی داهاتوو ڕۆتینەکان ئاسانتر بکات. کاتێک ناکۆکیەک سەر هەڵدەدات، بۆیە گرنگە کە هەوڵی هێورکردنەوەی بدەیت، نەوەک پەستان بخەیتە سەر منداڵەکەت خۆی بەدەستەوە بدات. هەوڵ بدە ئارام بیت، و منداڵەکەت دڵنیا بکەوە. کاتێک منداڵەکەت ئارام دەبێتەوە، دەتوانیت هەوڵ بدەیت ئەو شتە ڕوون بکەیتەوە کە دەتکرد. ئەو کات دەتوانیت بیر لەوە بکەیتەوە ناکۆکیەکە بۆچی سەری هەڵدا. بیر لەوە بکەوە چۆن دەتوانیت ڕۆتینەکە ڕوونتر و ئاسانتر بکەیتەوە، و چۆن دەتوانیت منداڵەکەت فێر بکەیت ئەو شتە بکات کە تۆ داواتکرد.

پەیوەندی

ئەم لاپەڕەیە لە لایەن بەشی تەندروستى و شیاندنەوەی کاونتیی ئوپسالا دروستکراوە. زانیاریەکە بۆ هەموو کەسێکە کە بەدوای زانیاریە دەربارەی چۆنیەتی هاندانی منداڵان تا لە یاریکردن و پەیوەندیکردن بەشدار بن.

بۆ پەيوەندیکردن بە کەسی بەرپرس بۆ ناوەڕۆکی لاپەڕەکە، ئیمەیلێک بنێرە بۆ: habiliteringen@regionuppsala.se