دەست بە پەیوەندیکردن بکە

بۆچی دەستپێكردن پێویستە؟

پێش ئەوەی منداڵان فێری قسەکردن بن، پەیوەندی چاو، ئاماژە، دەنگەدەنگ و دەربڕینی دەم و چاو بەکاردێنن بۆ دەربڕینی ئەوەی دەیکەن و نایانەوێت بیکەن، هەست دەکەن چی باشە، و چیش خۆشە. هەروەها دەتوانن بەڕوونی ئاماژە بۆ ئەوە بکەن کە دەیانەوێت بیکەن و حەزیش بە چی ناکەن. ئەمە وەک "پەیوەندیکردنی نا زارەکی" یان "پەیوەندیکردنی زوو" ناسراوە. پەیوەندیکردنی زوو مەرجێکی پێشوەختەیە بۆ ئەوەی منداڵەکە بەردەوام بێت لە فێربوونی قسەکردن و پەرەپێدانی کارامەییە گرنگەکانی دیکە. کاتێک منداڵێک فێری خاڵێک دەبێت، دەتوانێت وشەی نوێ فێر بێت لە ڕێگەی ئەوەی کەسێکی گەورە ناوی شتەکە بڵێت کە منداڵەکە ئاماژەی بۆ دەکات. هەروەها منداڵەکە دەتوانێت ئاماژە بۆ شتێک بکات کە لە قۆناغێکی زوودا هەڵەیە، کە بۆ کەسانی گەورەی ئاسانتر دەکات مامەڵە لەگەڵ شڵەژانی منداڵەکە بکەن. بۆیە گرنگە یارمەتی منداڵەکەت بدەیت دەست بە پەیوەندیکردن بکات تەنانەت پێش ئەویە دەست بە قسەکردنیش بکات.

چۆن دەتوانم یارمەتی منداڵەکەم بدەم؟

گشت پەیوەندیکردن لە ڕێگەى کارلێک کردن لەگەڵ خەڵکی دیکە فێری دەبێت. منداڵان دەتوانن لە ڤیدیۆیەک فێری وشە و ئاماژەی نوێ بن، بەڵام لەم ماوانەی سەرنجی هاوبەشە کە فێر دەبن لە پەیوەندیکردندا بەکاری بێنن. سەرنجی هاوبەش ئەوە دەگرێتەوە منداڵەکە بە هەستەوە جەخت بکات سەر شتێک بە هاوەڵی کەسێکی دیکە.

ئەگەر سەرنجی هاوبەش دروست بکەیت کاتێک منداڵەکەت لە سەر جۆڵانە یاری دەکات، منداڵەکەت فێری ئەوە دەبێت داوات لێ بکات خێراتر پاڵی پێوە بنێیت لە ڕێگەی سەیرکردنی تۆ یان ووتنی "زیاتر". هەروەها منداڵەکەت دەتوانیت فێری ئەوە بێت خۆشی خۆی لەگەڵ تۆ هاوبەش بکات کاتێک سەیری یەکتر دەکەن و بەیەکەوە پێدەکەنن. بۆ یارمەتیدنی منداڵەکەت کارامەییەکانی پەیوەندیکردن پەرە پێبدات، گرنگە کە ماوەی زۆری سەرنج و کارلێکی هاوبەشتان هەبێت. چەندین ستراتیجیەت هەن کە دەتوانیت بەکاری بێنیت بۆ بەدیهێنانی ئەمە:

سێگۆشەی پەیوەندی

بۆ بەدەستهێنانی سەرنجی هاوبەش، گرنگە بۆ منداڵەکەی ئاسان بکەیت سەیری تۆ بکات و تۆش چ یاریەکی لەگەڵ دەکەیت یان سەیری چی دەکەیت.

xxxxxxxxxxxxxxxxxxxxxxxxxxxxx

بۆ ئەنجامدانی ئەمە، منداڵەکە، هەر شتێک جەختی دەکەیتە سەر و خۆشت لە سێگۆشەکە ڕێک بخە. ئەمە ئەو شتە دروست دەکات کە بە "سێگۆشەی پەیوەندی" ناسراوە و وادەکات سەرنجی هاوبەش بەدەست بێنیت.

بەردەوام بە و وەڵامی پەیوەندی منداڵەکە بدەوە.

لە ماوەى سەرنجی هاوبەش، پێویستە کەسە گەورەکە بەردەوام بێت و وەڵامی پەیوەندی منداڵەکە بداتەوە. ئەمە پێی دەوترێت ستایڵێکی پەیوەندی وەڵامدەر:

  • سەیر بکە و گوێ لەو شتانە بگرە کە منداڵەکەت دەیکات یان دەیڵێت، و گرنگی بە چی دەدات - و کۆمێنتی لە سەر بدە.
  • چاوەڕوان بە و پێشبینی وەڵامی منداڵەکەت بکە. زۆرجار پێویست دەبێت ماوەیەک چاوەڕوانی منداڵی بچووک بیت تا وەڵام دەداتەوە. ڕەنگە منداڵەکەت بە ئاماژەکردن، دەنگەدەنگ کردن، سەیرکردن، هێماکردن یان هەوڵدانی وتنی وشە وەڵام بداتەوە.
  • هەموو شتێک وەک پەیوەندی لێک بدەوە کە منداڵەکەت دەیڵێت و دڵنیای بکەوە. دەتوانیت دووپاتی بکەیتەوە لە ڕێگەی لاساییکردنەوەی منداڵەکەت و زیادکردنی ئەوەی ووتویەتی یان کردوویەتی. بۆ نموونە، ئەگەر لە سەر جۆڵانە یاری دەکەن و منداڵەکە دەڵێت "زیاتر" دووپاتی بکەوە و ئەوەی ووتی فراوانتری بکە بە ووتنی "بەڵێ، دەتەوێت خێراتر بڕۆیت!" و ئینجا جۆڵانەکە کەمێک خێراتر پاڵدە.

کاتێک پەیوەندیکردن بە سانایی دەگوزەرێت، کەسە گەورەکان نامەبەستانە دەیکەن. ئەگەر منداڵێک هێواش بێت لە فێربوونی پەیوەندیکردن، زۆرجار کەسانی گەورە بە پەیوەندیکردنی کەمتر و کەمتر لەگەڵ منداڵەکە وەڵام دەدەنەوە. ئەگەر بەم شێوەیە بێت، پێویستە هەوڵێکی مەبەستدار بکەیت بۆ بەکارهێنانی ستایڵی پەیوەندیکردنی وەڵامدەر بۆ یارمەتیدانی منداڵەکەت تا دەست بە پەیوەندیکردن بکات.

بابەتی بنیاتنراو لە سەر وێنە

منداڵانی بچووک بەلایانەوە زەحمەتە باس لەو شتانە بکەن کە ئێستا و لێرەدا ڕوونادەن. وشەی تەواو نازانن بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆکان، و بە لایانەوە زەحمەت دەبێت لەوە بگەن کە ئێمە باسی لێوە دەکەین. بە بەکارهێنانی وێنە، دەتوانیت ماوەی سەرنجی هاوبەش بەدەست بێنیا دەربارەی شتەکان کە لە ڕاستیدا لێرە و ئێستا ڕوونادەن.

شێوازێکی سادە بۆ دەستپێكردنی بابەتی بنیاتنراو لە سەر وێنە کۆکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکانە لە سەر مۆبایل یان ئایپادەکەت. ئینجا دەتوانن بەیەکەوە سەیری وێنەکان بکەن و باس لەوە بکەن کە کردووتانە. زۆرینەی منداڵان حەز دەکەن سەیری خۆیان و شتانە بکەن کە دەیناسنەوە. ئەمە هانی منداڵ دەدات تا پەیوەندی بکات.

قسەکردن دەربارەی باخچەی یاریکردن

هەروەها دەتوانیت وێنەکان بۆ باسکردنی ئەو شتانە بەکاربێنیت کە دواتر ڕوو دەدەن. لە ڕێگەی نیشاندانی وێنە بە منداڵەکەت و باسکردنی ئەوەی دواتر ڕوودەدات، تۆ یارمەتی منداڵەکەت دەدەیت بۆی ئامادە بێت - و کاتێک ئاگاداری ئەو شتەیە ڕوودەدات، ئەگەری زۆرە سەرکەوتوو بێت. هەروەها دەکرێت بیرۆکەیەکی باش بێت چەند وێنەیەک چاپ بکەیت. بۆ نموونە، ئەگەر وێنەی کەسانی گرنگ لە ماڵەوە هەڵواسیت، منداڵەکەت دەتوانێت وێنەکان بۆ پرسیارکردن و قسەکردن لەبارەی کەسەکە بەکاربێنێت.

وەک ACC هێما دەکات

منداڵان بە شێوەیەکی سروشتی لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئاماژەوە پەیوەندی دەکەن پێش ئەوەی فێری قسەکردن ببن. منداڵانی بچووک بەلایانەوە ئاسانترە لەو شتە بگەن کە باسی لێوە دەکەین ئەگەر هێمای زۆر و دەربڕینی دەم و چاو بەکاربێنین. ڕێگایەک بۆ پشتیوانیکردنی گەشەی پەیوەندیکردنی منداڵەکەت ئەوەیە هێماکانی زمانی ئاماژە بەکاربێنیت لەوکاتەی قسەی لەگەڵ دەکەیت. ئەمە وەک "هێماکان وەک پەیوەندیکردنی جێگرەوە یان تەواوکەر" ناسراوە، شێوە کورتەکەی "SACC"

کاتێک کەسێکی گەورە هێماکان بەکاردێنێت، بۆ منداڵەکە ئاسانتر دەبێت جەخت بکاتە سەر کەسە گەورەکە. هەروەها هێماکان یارمەتی منداڵەکە دەدەن لە واتای وشە جیاوازەکان بگات. کاتێک کەسانی گەورە هێما بەکاردێنن، منداڵان خۆیان فێری هێمای گرنگ دەبن، کە دەتوانن تا فێربوونی ووتنی وشە پەیوەندیدارەکە بەکاری بێنن.

ئەمە کۆرسێکی ئۆنلاینە بۆ تۆ ئەگەر دەتەوێت فێری بەکارهێنانی هێماکان بیت وەک پەیوەندیکردنی جێگرەوە یان تەواوکار.

A online course in AAC - by the Habilitation Centre in Uppsala

دەرفەت بۆ پەیوەندیکردن دروست بکە

بۆ یارمەتیدانی منداڵەکەت کارامەییەکانی پەیوەندیکردن پەرە پێبدات، پێویستە ڕۆژانە چەندین دەرفەت بۆ کارلێک کردن و .

دەرفەت بۆ پەیوەندیکردن دروست بکە

سەرنجی هاوبەش دروست بکەیت. ئەمە کۆکراوەیەکە لە یارمەتیدەرترین سەرنجەکانمان بۆ دروستکردنی چەندین دەرفەت بۆ پەیوەندیکردن لە ژیانی ڕۆژانەت.

  • باسی لێوە بکە و بە وشە وەسفی ئەوە بکە کە خۆت و منداڵەکەت لە ژیانی ڕۆژانە دەیکەن - بۆ نموونە، کاتێک حەفازە دەگۆڕیت، دەستەکانت دەشۆیت یان لە باخچەی ساوایانەوە بەرەو ماڵەوە دەگەڕێنەوە.
  • هەموو‎ ڕۆژێک بەیەکەوە کتێب بخوێننەوە. لێرە کرته بکە بۆ خوێندنەوە دەربارەی دەست پێكردنی خوێندنەوە بەیەکەوە. لینك بۆ لاپەڕەی خوێندنەوەی کتێب.
  • لەگەڵ منداڵەکەت باسی ئەو شتانە بکە کە ڕوویانداوە یان ڕوو دەدەن. وێنە یان ڤیدیۆ بەکاربێنە کاتتێک قسە لەگەڵ منداڵەکەت دەکەیت بۆ ئەوەی بۆ منداڵەکەتی ئاسانتر بکەیت بێتە ناو گفتوگۆکە.
  • لەگەڵ منداڵەکەت یاری بکە، ئەو چالاکی و یاریانە هەڵبژێرە کە منداڵەکەت چێژی لێوەردەگرێت. پلان بۆ یاریەکان دابڕێژە تاوەکو هەردووکتان خۆت و منداڵەکەت ڕۆڵی ڕوونتان هەبێت، و کە منداڵەکە پێویستی دەبێت لە ماوەى یاریەکە پەیوەندی لەگەڵ تۆ بکات.
  • منداڵەکەت لە ڕۆتینی ڕۆژانەت بەشداری پێ بکە. ئەگەر ڕێگە بە منداڵەکەت بدەیت مێزەکە ڕێک بخات، یاریەکانی لابدات، قاپشۆرەکە بەتاڵ بکە، یان جل بخە ناو جلشۆرەکە، ئەمانە هەمووی دەرفەتی نایابن بۆ پراکتیزەکردنی پەیوەندیکردن.
  • بارودۆخەکان ڕێک بخە تاوەکو منداڵەکەت پێویستی بەوە بێت لەگەڵت پەیوەندی بکات. ئەگەر پارچەی بچووك بچووك میوە بە منداڵەکەت بدەیت، ئەمە دەرفەتی ئەوەی پێدەدات زۆرجار داوای "زیاتر" بکات. هەروەها دەتوانیت یاریەکانی منداڵەکەت بخەیتە سەر ڕەفەیەکی بینراو تاوەکو منداڵەکەت داوات لێ بکات بیانهێنیتە خوارەوە لەو کاتەی دەیەوێت یاریان پێوە بکات.

پەیوەندی

ئەم لاپەڕەیە لە لایەن بەشی تەندروستى و شیاندنەوەی کاونتیی ئوپسالا دروستکراوە. زانیاریەکە بۆ هەموو کەسێکە کە بەدوای زانیاریە دەربارەی چۆنیەتی هاندانی منداڵان تا لە یاریکردن و پەیوەندیکردن بەشدار بن.

بۆ پەيوەندیکردن بە کەسی بەرپرس بۆ ناوەڕۆکی لاپەڕەکە، ئیمەیلێک بنێرە بۆ: habiliteringen@regionuppsala.se