دەست بە یاریکردن بکە

بۆچی گرنگە؟

یاریکردن شێوازی سروشتى فێربوونی شتی نوێیە لای منداڵان. مەزەندە دەکرێت کە یاریکردن هۆکارە بۆ ئەوەی منداڵان فێری پەیوەندیکردن، پەرەپێدانی بیرکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکانیان ببن. لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا منداڵان کاتی زۆر زیاتر لە بەردەمی شاشەکان بەسەر دەبەن. ئەمە واتە کە دەرفەتی کەمتریان هەی بۆ یاریکردن بەراورد بەوەی پێویستیانە. ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) ڕێنمایی دەکردووە کە منداڵانی ژێر تەمەنی دوو ساڵان نابێت هیچ کاتێک لە بەردەمی شاشەکان بەسەر ببەن. وەک کەسێکی گەورە، کارێکی زۆر هەیە تۆ بیکەیت بۆ یارمەتیدانی منداڵان دەستپێكی یاریکردن و کارلێککردنیان لە تەمەنێکی زوودا هەبێت.

چۆن دەتوانم یارمەتی منداڵەکەم بدەم؟

هەروەک منداڵانی بچووک زۆرجار بەلایانەوە زەحمەتە خۆیان یاری دابهێنن و پەرەی پێبدەن، هەندێك جار کەسانی گەورە پێویستە یارمەتیان بدەن لەم بارەیەوە. وەک کەسێکی گەورە، دەتوانیت ڕۆژانە پلانی یەک کاتژمێر بۆ کاتی یاری دیاری بکەیت، کە تیایدا خۆت و منداڵەکەت بەیەکەوە یاری دەکەن و کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن. هەروەها دەتوانیت بانگێشتی خۆت بکەیت بۆ پەیوەندیكردن بە هەر شوێنێک کە منداڵەکەت یاری تیا دەکات لە کاتێکی گونجاودا. ئەو کات دەتوانیت یارمەتیدەر بیت لە پەرەپێدانی یاری منداڵەکە لە ڕێگەی هێنانی گەمەیەکی نوێ یان زیادکردنی کردارێکی نوێ. ئەمانە چەند زانیاریەکن دەربارەی چۆنیەتی یارمەتیدانی منداڵەکەت تا دەست بە یاری بکات.

یاریەکی باش هەڵبژێرە

بۆ منداڵانی بچووک، باشترینە یاری ئاسان هەڵبژێریت کە بتوانیت بەردەوام و بەردەوام بیکەن. یاریەک هەڵبژێرە کە هەردووکتان خۆت و منداڵەکەت ڕۆڵی ڕوونتان هەبێت. ئەمە یاریکردن بەیەکەوە بۆ تۆ ئاسانتر دەکات لەوەی بە جیا یاری بکەن. لە کاتی کردنی مەتەڵی وێنە بەیەکەوە، دەتوانیت منداڵەکەت بکەیتە بەرپرسیار لە بۆردەکە لە کاتێکدا تۆ بەرپرسیاری لە پارچەکان. ئەو ئەو کات ڕۆلی تۆ ئەوەیە پارچەکان بە منداڵەکە بدەیت، لە کاتێکدا ڕۆلی ئەو ئەوەیە پارچەکان لە شوێنی دروستی خۆیان لە سەر بۆردەکە دابنێت.

هەوڵی دۆزینەوەی یاریەک بدە کە هەست دەکەیت منداڵەکەت چێژی لێوەردەگرێت. ئەگەر بە تایبەتی منداڵەکەت حەزی بە ئۆتۆمبێلە، هەوڵی دۆزینەوەی یاریەک بدە کە ئۆتۆمبێلی تێدا بێت. ئەگەر منداڵەکەت حەزی بە جووڵەکردنە، بیر لە هەندێک یاری ڕاكردن و بازدان بکەوە کە دەتوانن لە دەرەوە بیکەن. گرنگترین شت لەو کاتەی بەیەکەوە یاری دەکەن ئەوەیە پێویستە هەموو جارێکی کاتێکی خۆش بەسەر ببەن تاوەکو بتەوێت بەردەوام بیت لە یاریکردن و ئەنجامدانی شتەکانی دیکە بەیەکەوە. بۆ نموونە لە کاتی یاریکردن بە یاری ئۆتۆمبێل، دەتوانیت گشت ئۆتۆمبێلەکان بگریت و ئینجا بە منداڵەکەتی بدەیت بۆ ئەوەی لە گەراج ڕایانبگرێت.

بۆ کاتی یاریکردنی ئامادە بە

بۆ ئەوەی دڵنیا بیت کاتێکی خۆش بەیەکەوە بەسەر دەبەن، شتێکی یارمەتیدەر دەبێت پێشووتر هەموو شتێک ئامادە بکەیت. هەموو شتێک لابدە کە لە یاریەکە بەکاری ناهێنیت و کە ڕەنگە سەرنجت بەلاڕێ ببات. تەلەفزیۆنەکە بکوژێنەوە و مۆبایلەکەت بخە ئەو لاوە. شوێنێک هەڵبژێرە کە بۆ یاریەکە گونجاوە. بیرۆکەیەکی باش ئەوەیە کەرەستەکانی یاریەکەت بخەیتە بۆکسێک یان کیسەیەک کە دەتوانیت بە ئاسانی بیکەیتە دەرەوە لەو کاتەی دەتەوێت لەگەڵ منداڵەکەت یاری بکەیت.

لە کاتی پلاندانان بۆ یاریکردن لەگەڵ منداڵەکەت، گرنگە کە بۆ منداڵەکەتی ڕوون بکەیەوە کە بیر لە چی دەکەیتەوە. ڕێگایەکی باشی ئەنجامدانی ئەمە بریتیە لەوەی "کارتی یاری" نیشانی منداڵەکەت بدەیت -کارتێک کە وێنەیەکی ئەو یاریەی لە سەرە کە دەتەوێت بیکەیت. ڕێنماییەکان لە دیوی پشتەوەی کارتەکە چاپکراون بۆ دڵنیا کردنەوەی ئەوەی کە گشت گەورەکان دەزانن چۆن یاریەکە بکەن. ئەگەر پێش دەستپێكردنی یاریەکە کارتەکە بە منداڵەکەت نیشان بدەیت، ئەو کات بەخێرایی فێر دەبێت کە کارتی یاری واتای چیە. دواتر، منداڵەکەت دەتوانێت کارتەکانی یاری بەکاربێنێت بۆ هەڵبژاردنی یاری جیاواز یان دەتوانێت داوای کردنی یاریەک بکات لە ڕێگەی پێدانی کارتی یاری پەیوەندیدار بە تۆ.

دەتوانیت پێشنیارەکان بۆ یاریەکان و شێوازی کارتەکانی یاری لە ژێر ناونیشانی "دەتوانم لەگەڵ منداڵەکەم چ یاریەک بکەم؟" بدۆزیتەوە.

منداڵەکەت فێری یاریەکە بکە

منداڵانی بچووک لە ڕێگەى لاساییکردنەوە فێردەبن - لە ڕێگەى سەیرکردنی ئەوەی کەسانی دیکە دەیکەن و ئینجا خۆی هەوڵی لاساییکردنەوەی ئەوان دەدات. بۆ ئەوەی منداڵێک فێری یاریەک بکەیت، پێویستە کەسە گەورەکە بە ڕوونی ئەو شتە نیشانی منداڵەکە بدات کە پێویستە بیکات. پێویست منداڵان یاریەکان چەندبارە و چەندبارە بکەنەوە بۆ ئەوەی فێری بن. هەندێک کردار بۆ منداڵان زەحمەتە، و پێویستیان بە یارمەتی کەسێکی گەورەیە بۆ چەند جارێک. بۆ نموونە ئەگەر مەتەڵی جیگسۆ لەگەڵ منداڵەکەت دەکەیت، دەتوانیت یارمەتی بدەیت لە ڕێگەی ئاماژەکردن بۆ پارچە جیاوازەکان. بۆ منداڵان گرنگە کە سەرکەوتن ئەزموون بکەن ئەگەر هەست بکەن کە یاریکردن شتێکی خۆشە و بیانەوێت بەردەوام بن.

کارتەکانی یاری دەکرێت یارمەتی گەوران بدات بۆ ئەوەی منداڵان فێری یاری نوێ بکەین یان پەرە بە یاریەکانی ئێستا بدەن. کارتەکانی یاری کە وێنەیان لە سەرە پێشنیار بە تۆ و منداڵەکەت دەدەن دەربارەی ئەوەی لە کاتی یاریەکە چی دەکەن. لە ژێر ناونیشانی "دەتوانم لەگەڵ منداڵەکەم چ یاریەک بکەم؟"پێشنیار دەدۆزیتەوە بۆ شێوازی کارتەکانی یاری، لەگەڵ ڤیدیۆ کە چۆنیەتی بەکارهێنانی کارتەکە نیشان دەدات.

سەرنجی منداڵەکەت ڕابکێشە و پارێزگاری لێ بکە

منداڵانی بچووک بە ئاسانی سەرنجیان لادەکەوێت و جەختکردنیان نامێنێت. بۆ ئەوەی بەیەکەوە یاری بکەن، بۆیە گرنگە بۆ کەسانی گەورە سەرنجی منداڵی بچووک ڕابکێشن و پارێزگاری لێ بکەن. شێوازێکی باش بۆ ئەنجامدانی ئەمە بەکارهێنانی زۆری ئاماژەکان، دەربڕینی دەم و چاو و دەنگەکانە بۆ ڕاکێشانەی سەرنجی منداڵەکەت. لە جەختکردنی زۆر مەترسە!

بۆ هێشتنەوەی سەرنجی منداڵەکەت، ڕەنگە پێویست بێت کەسە گەورەکە شێوازی یاریەکە بگونجێنیت. پێویستە هەندێک جار کاتی خۆت وەربگریت بۆ یارمەتیدانی منداڵەکەت تا بڕوات. هەندێک جاری تر، ڕەنگە پێویست بێت خێرا بیت بۆ ئەوەی دڵنیا بیت منداڵەکەت تەرکیزی ناڕوات.

بنیاتنانی مەزندەکردن لە ناو یاریەکە شێوازێکی دیکەیە بۆ ڕاکێشانی سەرنجی منداڵەکەت. شێوازێکی ئاسان بۆ ئەنجامدانی ئەمە تا سێ بژمێریت پێش ئەوەی شتێکی خۆش دەست پێبکات - بۆ نموونە، پێش ئەوەی ڕێگە بە منداڵەکەت بدەیت لە سەر خشخشۆکەکە بێتە خوارەوە، یان پێش ئەوەی سەرکەوێتە سەرەوە. هەروەها دەتوانیت یاریەکە بوەستێنیت بۆ دروستكردنی هەندێک خۆشی. ئەگەر منداڵەکەت لە سەر جۆڵانەکە پاڵبدەیت، دەتوانیت جۆڵانەکە بگریت و ئینجا پاڵی پێوە بنێیت کاتێک منداڵەکەت بە چاوەڕوانیەوە سەیری تۆ دەکات.

لە کاتی یاریکردنی خۆشی وەربگرە

گرنگترین شت لە کاتی کردنی یاریەکە لەگەڵ منداڵەکەت ئەوەیە بەیەکەوە خۆشی وەربگرن. ئەوە نیشانی منداڵەکەت بدە کە هەست دەکەیت ئەنجامدانی شتەکان بەیەکەوە شتێکی خۆشە. هەروەها گرنگە لە یاریکردنی بوەستیت پێش ئەوەی منداڵەکەت ماندوو بێت - باشترە چەندین یاری کورت بکات لەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ یەک یاری بکات. هەروەها دەتوانیت ڤیدیۆی خۆتان بگرن کە یاری دەکەن و ئینجا ڤیدیۆکە بە منداڵەکەت نیشان بدەیت. بەو شێوەیە، منداڵەکەت دەتوانێت چەندین جار چێژ لە یاریە خۆشەکە وەربگرێت!

دەتوانم لەگەڵ منداڵەکەم یاری بە چی بکەم؟

یاریە زووەکان

ئەو یاریە یەکەمانەی منداڵانی بچووک فێری دەبن زۆرجار یاری کۆمەڵایەتین وەک "پیکابو"، ختوکەکردنەوە، یاریەکانی نیشانکرن یان ئەوەیە بەرز بکرێنەوە. ئەمانە یاریەکانن دەتوانیت ڕۆژانە چەندین جار بیکەیت - بۆ نموونە لە سەر مێزی خۆگۆڕین، یان لەو کاتەی چاوەڕوانی پاس دەکەیت. کاتێک منداڵان کەمێک گەورەتر دەبن، ئەوان زۆرجار چێژ لە یاری سادەی وەک دانانی شتەکان لە ناو قوتوو و دەرهێنانەوەی یان هەڵگرتنی شتەکان وەردەگرێت.

چەند یارییەکی سادە

ئەمانە پێنج یارین لە ڤیدیۆکە نیشاندراون، لەگەڵ کارتەکانی یاری بۆ یاریەکان.

یاریە زووەکان-کارتەکانی یاری (شێوازی PDF بۆ چاپکردن)

ئەو یاریانەی ڕێسایان هەیە

ئەو یاریانەی ڕێسایان هەیە ڕوونن، یاری سادەن کە هەموو جارێک بە هەمان شێواز دەکرێن. لە ئەنجامدا، منداڵانێکی زۆر بە ئاسانی فێری دەبن و ئەم یاریانە دەکەن. ئەو یاریانەی ڕێسایان هەیە کردنیان لەگەڵ منداڵێک یان گروپێک منداڵ خۆشە.

ئەمانە پێشنیارەکانن بۆ پێنج یاری کە ڕێسایان هەیە.

پێنج یاری بە ڕێسا -کارتەکانی یاری (شێوازی PDF بۆ چاپکردن)

لە ڕێگەی بەکارهێنانی کارتەکانی یاری، تۆ بە ڕوونی نیشانی منداڵەکەی دەدەیت دەتەوێت کامە یاری بکەیت. هەروەها دەکرێت کارتی یاری یارمەتی منداڵان بدات خۆیان یاریەکی دیاریکراو هەڵبژێرن یان داوای بکەن.

گۆرانی

گۆرانیەکانی خۆشن، یاری سادەن کە منداڵانێکی زۆر حەزی لێدەکەن. بیرۆکەیەکی باشە ئەو گۆرانیانە هەڵبژێریت کە جووڵەی ڕوونیان تێدایە. ئەمە ڕێگە بە منداڵان دەدات لە ڕێگەی جووڵەوە بەشداری بکەن، گەرچی ڕەنگە نەتوانن گۆرانیەکە بڵێنەوە. ئەگەر منداڵەکەت فێربووە دەنگەدەنگ بکات یان هەندێک وشە بڵێت، دەتوانیت گۆرانیەکە ڕابگریت و ڕێگەی بدەیت بۆشاییەکە پڕ بکاتەوە.;

ئەمانە پێشنیارن بۆ گۆرانی تا لە ڕێگەیەوە دەست پێبکەیت ئەگەر دەتەوێت لەگەڵ منداڵەکەت بەیەکەوە گۆرانی بڵێن.

پێنج گۆرانی -کارتەکانی گۆرانی (شێوازی PDF بۆ چاپکردن)

دەتوانیت کارتەکانی گۆرانی بەکاربێنیت بۆ یارمەتیدانی ئامادە کردنی منداڵەکەت بۆ گۆرانیەکە کە دەیڵێیت. دواتر، دەتوانیت بەشداری بە منداڵەکەت بکەیت لە هەڵبژاردنی گۆرانیەکە بە ڕێگەپێدانی کارتەکانی ئالوگۆڕ بکات.

یاری داهێنانکارانە

منداڵانێکی زۆر حەز بە یاری داهێنانکارانە دەکەن کە وێنەکێشان، تەسبیح بەستنەوە و یاریکردن بە قوڕی دەسکرد دەگرێتەوە. پێویستە کەسانی گەورە ئەوەی بە ماددەکەی دەکەن بە منداڵەکەی نیشان بدەن. زۆرجار منداڵانی بچووک حەز بە زنجیرەکان دەکەن کە دەتوانیت چەندین جار دووبارەی بکەیتەوە. بۆ نموونە، دەتوانیت "سۆسەج"ێک بە قوڕی دەسکرد دروست بکەیت، پارچەپارچەی بکەیت، و پارچەکان بکەیتە تۆپی بچووك و بیانخەیتە ناو کارتۆنێکی بەتاڵی چوکلێت. لە هەموو یاریەکان بە هەمان شێوە، گرنگترین شت بۆ ئێوە ئەوەیە بەیەکەوە کاتی خۆش بەسەر ببەن.

ڕۆژتینەکانی ڕۆژانە

زۆرێک لە چالاکیەکانی ڕۆژانە دەرفەتی تەواو دەبەخشیت بۆ کردنی یاریەکان لەگەڵ منداڵانی بچووک. منداڵان زۆرجار ئەم خۆشیەیان هەیە لە ئەنجامدانی "شتی ڕاستەقینە" کاتێک بە گەمەکانیان یاری دەکەن. زۆرێک لە ڕۆتینەکانی ڕۆژانە ئەو کردارانەی تێدایە کە منداڵان چێژی لێوەردەگرن، وەک "دانان و دەرهێنان"، "پێدان و وەرگرتن"، و ڕیزکردنی شتەکان.

 

ڕۆڵگێڕان و یاریە خەیاڵیەکان

کاتێک منداڵان لە دەوروبەری تەمەنی دوو ساڵیدان، زۆرجار دەست بە یاری خەیاڵی دەکەن وەک خۆراک پێدان بە ئاژەڵەکانی گەمە یان یاریکردن بە گەمەكانی ئۆتۆمبێل. وەک کەسێکی گەورە، دەتوانیت یارمەتی منداڵەکەت بدەیت بۆ پەرەپێدانی یاریەکان لە ڕێگەی زیادکردنی یاریەکی نوێ یان کردارێکی نوێ. بۆ نموونە ئەگەر یاری بە ئۆتۆمبێلی گەمە دەکەیت، دەتوانیت وێنەی شوێنی ڕاگرتن لە سەر بۆردێک بکێشیت، یان نمایش بکە کە تۆ بۆ دوکانی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل دەچیت بۆ ئەویە ئۆتۆمبێلەکەی چاک بکەیتەوە. ئەگەر یاری بە گەمەی ئاژەڵ یان بووکەشووشە دەکەیت، دەتوانیت وا بنوێنیت کە ئاهەنگێکت بۆ کۆمەڵیک بووکەشووشە هەیە. هەندێك جار دەکرێت دۆزینەوەی شتێک بۆ یاریکردن زەحمەت بێت. کارتێکی یاری یارمەتی خۆت و منداڵەکەت دەدات بیر لە شتی جیاواز بکەنەوە تا لە یاریەکدا بیکەن. هەروەها دەتوانیت وێنەکان بەکاربێنیت بۆ یارمەتیدانت لە گەیاندنی زیاتر لە ماوەى یاریەک. وەک کەسێکی گەورە، پێویستە ئاگادار بیت کە ڕوون بیت دەربارەی ئەوەی دەیڵێیت و دەیکەیت لە ڕێگەی ئاماژە کردن بۆ وێنەکان. هەروەها منداڵەکەت دەتوانێت ئاماژە بۆ وێنەکان بکات بۆ ئەوەی کۆمێنتی خۆی بدات و خۆی دەسپێشخەری بکات.

ئەمانە پێنج پێشنیارن دەربارەی ئەوەی کارتەکانی یاریە جیاوازەکان چۆنن:

یاری بە گەمەکانت بکە -کارتی یاری (شێوازی PDF بۆ چاپکردن)

یاری بە گەمە ئاژەڵەکانت بکە - کارتی یاری (شێوازی PDF بۆ چاپکردن)

یاری بە کەسایەتی کردار/بووکەشووشە بکە -کارتی یاری (شێوازی PDF بۆ چاپکردن)

گۆڕەپان -کارتی یاری (شێوازی PDF بۆ چاپکردن)

یاریکردن بە تۆپ -کارتی یاری (شێوازی PDF بۆ چاپکردن)

یاریکردن لەگەڵ ئاژەڵ

یاریکردن لەگەڵ ئۆتۆمبێل

بۆچی منداڵەکەم یاری ناکات؟

ڕەنگە چەندین هۆکار هەبێت کە بۆچی منداڵێک دەستی بە یاریکردن نەکردووە.

  • منداڵەکە بە لایەوە زەحمەتە سەرنج بخاتە سەر کەسانی دیکە. منداڵان لە ڕێگەى لاساییکردنەوە فێری یاریکردن دەبن. سەیری کەسانی تر دەکەن کە چی دەکەن و هەوڵی لاساییکردنەوەیان دەدەن. ئەگەر منداڵەکە بە لایەوە زەحمەت بێت سەرنج بخاتە سەر ئەوەی کەسانی دیکە دەیکەن، ئەویش بە لایەوە زەحمەت دەبێت لاساییان بکاتەوە و دەست بە یاریکردن بکات.
  • منداڵەکە نازانێت چی بە یاریە جیاوازەکان بکات یان لە یاریەکە تێناگات.
  • منداڵەکە مەودایەکی کورتی سەرنجی هەیە و بە لایەوە زەحمەتە لە چالاکیەکان بەردەوام بێت.
  • منداڵەکە هان نەدراوە شتە نوێکان تاقی بکاتەوە. هەندێک منداڵ دەتوانن "گیر بخۆن" لە هەندێک یاری یان شتی دیاریکراو و بە لایانەوە زەحمەت دەبێت یاری بە شتێک بکەن کە نایناسن یان ناتوانن بیکەن.

ئەگەر منداڵەکەت کێشەی هەیە لەوەی خۆی دەست بە یاریکردن بکات، گرنگە کە تۆ وەک کەسێکی گەورە یارمەتی منداڵەکەت بدەیت. ئەگەر نیگەرانیت دەربارەی گەشەی منداڵەکەت، پەیوەندی بە ناوەندی چاودێری-منداڵ بکە vårdscentral, BVC)

پەیوەندی

ئەم لاپەڕەیە لە لایەن بەشی تەندروستى و شیاندنەوەی کاونتیی ئوپسالا دروستکراوە. زانیاریەکە بۆ هەموو کەسێکە کە بەدوای زانیاریە دەربارەی چۆنیەتی هاندانی منداڵان تا لە یاریکردن و پەیوەندیکردن بەشدار بن.

بۆ پەيوەندیکردن بە کەسی بەرپرس بۆ ناوەڕۆکی لاپەڕەکە، ئیمەیلێک بنێرە بۆ: habiliteringen@regionuppsala.se