دەست پێکردنی خوێندنەوە بەیەکەوە

خوێندنەوەی کتێب بەیەکەوە یەکێکە لە باشترین شتەکان کە دایک/باوکەکان دەتوانن بیکەن بۆ یارمەتیدانی منداڵەکانیان کارامەییەکانی قسەکردن و پەیوەندیان پەرە پێبدەن. ئەمە کاتێکەکە کە کەسی گەورە لەگەڵ منداڵەکە دەخوێنێتەوە نەوەک بۆی بخوێنێتەوە. چەندین ستراتیجیەت هەن کە کەسانی گەورە دەتوانن بەکاری بێنن بۆ هاندانی منداڵەکانیان بۆ ئەوەی لە کاتی خوێندنەوە چالاکتر بن.

چۆن بەیەکەوە کتێب دەخوێننەوە

دەست پێکردنی خوێندنەوە بەیەکەوە

"سێگۆشەیەکی پەیوەندیکردن" دروست بکە

خۆت بخە شوێنێک، کە خۆت و منداڵەکەت و کتێبەکە سێگۆشەیەک دروست بکەن. پێویستە بۆ منداڵەکەت ئاسان بێت سەیری تۆ و کتێبەکە بکات.

سەرنجی منداڵەکەت ڕابکێشە

زمانی جەستە، دەربڕینی دەم و چاو، و دەنگ بەکاربێنە بۆ ڕاکێشانی سەرنجی منداڵەکەت.

کات بە منداڵەکەت بدە بۆ وەڵامدانەوە.

ڕەنگە زۆرجار پێویست بکات کەمێک چاوەڕوان بیت پێش ئەوەی منداڵەکەت نۆرەی خۆی لە خوێندنەوە وەربگرێت و وەڵامی شتێک بداتەوە کە ووتوتە یان کردووتە.

وەڵامی منداڵەکەت لێک بدەوە و دووپاتی بکەوە

منداڵان دەتوانن بە چەندین شێوازی جیاواز وەڵام بدەنەوە. دەتوانن ئاماژە بکەن، هێما بکەن، سەیر بکەن و هەوڵ بدەن شتێک بڵێن. هەموو شتێک وەک پەیوەندی لێک بدەوە کە منداڵەکەت دەیڵێت و دڵنیای بکەوە.

لاسایی منداڵەکەت بکەوە کاتێک شتێک دەڵێت یان شتێک دەکات. ئەمە ئەوە بە منداڵەکەت نیشان دەدات کە تۆ گوێدەگریت. هەروەها هانی منداڵەکەت دەدات بەردەوام بێت لە پەیوەندیکردن لە ڕێگەی دەنگەدەنگ، وشەکان و زمانی جەستە. ئینجا لە ڕێگەی لاساییکردنەوەیە کە منداڵەکەت فێری وشە و کرداری نوێ دەبێت.

دووپاتی ئەوە بکەوە کە منداڵەکەت دەیڵێت یان هەوڵدەدات بیڵێت لە ڕێگەی زیادکردن بۆی. بۆ نموونە، ئەگەر منداڵەکەت دەڵێت "ڤرووم، ڤرووم"، دەتوانیت بڵێیت "بەڵێ، ئەو ئۆتۆمۆبیل لێدەخوڕێت." ئەنجامدانی ئەمە ئەوە نیشاندەدات کە تۆ تێگەیشتووی. لە ھەمان کاتدا، یارمەتی منداڵەکەت دەدات پەرە بە زمانەکەی بدات.

ئاماژەکانی کتێب

بەشداری بە منداڵەکەت بکە لە هەڵبژاردنی کتێبەکان بۆ بەرزکردنەوەی هاندانی. کتێبێک هەڵبژێرە کە تیایدا دەتوانیت زمانی جەستە، دەنگ، هێماکان و قسە بەکاربێنیت تاوەکو منداڵەکەت پەیوەندی پێوە بکات. کتێبخانەی ناوخۆییت دەکرێت یارمەتیت بدات کتێبی باش هەڵبژێریت. داوا لە کارمەندی کتێبخانە بکە.

پوختەی چاپکراوی لاپەڕەکە

پەیوەندی

ئەم لاپەڕەیە لە لایەن بەشی تەندروستى و شیاندنەوەی کاونتیی ئوپسالا دروستکراوە. زانیاریەکە بۆ هەموو کەسێکە کە بەدوای زانیاریە دەربارەی چۆنیەتی هاندانی منداڵان تا لە یاریکردن و پەیوەندیکردن بەشدار بن.

بۆ پەيوەندیکردن بە کەسی بەرپرس بۆ ناوەڕۆکی لاپەڕەکە، ئیمەیلێک بنێرە بۆ: habiliteringen@regionuppsala.se